٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٦:١٩
سەردار سولەیمانی یەکەم کەس بوو دوای داگیر کردنی مەخمور گەیشتە لای بارزانی

سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێڕ – مەخموری هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، قاسم سلەیمانی یەكەم كەس بووە دوای داگیركردنی مەخمور لەلایەن داعش چووەتە لای مەسعود بارزانی.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  سیروان بارزانی بە کەناڵی رووداوی ڕایگەیاند: قاسم سولەیمانی یەكەم كەس بووە دوای داگیركردنی مەخمورو نزیك بوونەوەی داعش لەهەولێر هاتۆتە لای بارزانی و خودی خۆی سەردانی پێشمەرگەی كردوە لە مەخمور.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئێران بە گوللە تۆپ و ئاربی جی هاوكاری پێشمەرگەی كردووە و ڕاوێژكارەكانیشیان نزیكەی 20 رۆژ لە نزیك مەخموور ماونەتەوە.

بەرپرسی میحوەری گوێڕ – مەخمور ئەوەشى خستووەتەڕوو کە خودی مەسعود بارزانی خۆی ئەمەی بۆ میدیا جیهانیەكان باس كردووە و ڕۆڵی ئێرانیەكانی نەشاردۆتەوە.